لە شەڕی نێوان دوو بنەماڵەدا ٦ کەس کوژران

لە سوێرگی سەر بە ڕۆحا، لە نێوان دوو بنەماڵە شەڕ ڕوویدا، بەهۆیەوە شەش کەس کوژراون و پێنجی دیکەش بریندار بوون.


ئەمڕۆ لە گەڕەکی چەلتیک-ی ناوچەی سوێرگ لە ڕۆحای باکوری کوردستان، بەهۆی ناکۆکی لەسەر زەویی، لە نێوان دوو بنەماڵە شەڕ ڕوویدا و لە ئەنجامی ئەو شەڕە، کە بە چەک کرا، شەش کەس کوژران و پێنج کەسی دیکەش بریندار بوو.

بریندارەکان گەیەندراونەتە نەخۆشخانەکانی شارەکانی ڕۆحا و ئامەد، ژمارەیەکی زۆر جەندرمە و پۆلیس ڕەوانەی شوێنی ڕووداوەکە کراون و لێکۆڵێنەوەکان دەستیپێکردووە.

بەپێی زانیارەکان، دوو کەس لە کوژراوەکان بەهۆی ئەوەی لە شوێنی ڕووداوەکە بە ئۆتۆمبێل هەڵهاتوون، لەڕێگادا ئۆتۆمبێلەکەیان وەرگەڕاوە و لە ئەنجامدا گیاناین لەدەستداوە.

س.ح