لە هەولێر پرسە تا ڕۆژی نەورۆز قەدەغە کرا

لیژنەی باڵای فەتوا و پارێزگاری هەولێر، پرسەی لە مزگەوت و ماڵ و هۆڵەکاندا تا ڕۆژی نەورۆز قەدەغەکرد.


لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیدا بە هاوبەشی لەگەڵ پارێزگاری هەولێر، لیژنەی باڵای فەتوای هەولێر'ی سەر بە یەکێتی زانایانی ئایینی کوردستان، لەبەر مەترسی بڵاوبونەوەی زیاتری ڤایرۆسی کۆرۆنا، پرسەی لە مزگەوت و ماڵ و هۆڵەکان لە شاری هەولێر قەدەغە کرد.

بڕیارەکە تا ڕۆژی ٢١ی ئەم مانگە جێبەجێ دەکرێت و تیایدا بڕیار درا جگە لە ڕێوڕەسمی ناشتنی مردوو، لە ماڵ و کۆڵان و هۆڵ و مزگەوتەکان دانانی پرسە بە هەموو شێوەیەک ڕادەگیرێت.

لای خۆیەوە فرسەت سۆفی، پارێزگاری هەولێر ڕایگەیاند، لە ئەمڕۆوە تەواوی هۆڵەکانی پرسە دادەخەن و دەست بە جێبەجێکردنی بڕیارەکە دەکەن.

پێشتریش حکومەتی هەرێم تەواوی چالاکییەکانی نەورۆزو ئاهەنگەکانی ئەمساڵی قەدەغە کردبوو.

س.ح