لە هەولێر گەنجێک خۆی خنکاند

گەنجێکی تەمەن ١٦ ساڵ لە هەولێر بە پەتێک خۆی خنکاندووە، لە نامەیەکیشدا نووسیویەتی ' نامەوێ بژیم خۆم دەکوژم'.


شەوی ڕابردوو، لە شارەدێی ڕزگاری سنووری  پارێزگای هەولێر، گەنجێک بەپەت خۆی خنکاند.

بەوتەی شایەتحاڵێک لەنزیک ماڵی ئەو گەنجەی خۆی خنکاندووە، گەنجەکە ناوی ئەرسلان بایز عزیز-ە لە ماڵی خۆیان بە پەت خۆی خنکاندووە، پاش ئەوەی گیرفانەکانی گەڕاون، لەناو یەکێک لە گیرفانەکانیدا نامەیەکیان دۆزیوەتەوە، کە تەنها لێی نووسراوە، ' نامەوێ بژیم خۆم دەکوژم'.

ڕۆژنیوز بۆ وەرگرتنی زانیاریی زیاتر چەندین جار پەیوەندی کرد بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی ڕزگارییەوە، بەڵام پەویوەندییەکەیان بەردەست نەبوو.

د.ع