لە هەڵەبجە دوو پۆلیس کوژران

لە شاری هەڵەبجە دوو پۆلیس کوژران و تۆمەتباری ڕووداوەکەش پێشمەرگەیەکە و دەستگیرکراوە.


بەگوێرەی ڕاگەیەندراوێکی بەرزان عوسمان، وتەبێژی بەڕێوبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجە، کاتژمێر ١٢:٠٠ی شەوی ڕابردوو، لە ئەنجامی شەڕ و تەقەکردن لەناو بازاڕی شاری هەڵەبجە دوو کارمەندی پۆلیس کوژراون، کە تەمەنیان ٣٤ ساڵ و ٣٥ ساڵ و دانیشتووی هەڵەبجەن.

هەروەها، ئاشکراکراوە، تۆمەتباری ڕووداوەکە پێشمەرگەیە لە هێزەکانی ٧٠ و تەمەنی ٣٢ ساڵە و بە برینداریی ەللایەن هێزەکانی پۆلیسەوە دەستگیرکراوە.

ڕاگەیەندراوەکە ئاماژەی بە هۆکاری شەڕەکە نەکردووە و ڕاگەیەندراوە، کە لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە دەستیپێکردووە.

 

ش.ف