لە چەمچەماڵ مێردمنداڵێک کوژرا لە ڕانیەش منداڵێک بەکارەبا گیانی لەدەستدا

له ڕووداوێکی نادیاردا، مێردمنداڵێکی تەمەن ١٦ ساڵ لە شارۆچکەی چەمچەماڵ کوژرا و لە شارۆچکەی ڕانیەش منداڵێکی تەمەن شەش ساڵ بەهۆی تەزوی کارەباوە گیانی لەدەستدا.


ئەمشەو لە ناو بەنزینخانەیەکی شارەدێی شۆڕشی سەربە شارۆچکەی چەمچەماڵی پارێزگای سلێمانی، گەنجێک کوژرا.

ئەیوب حمە، جێگری بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرێتی تەندروستی چەمچەماڵ، بۆ ڕۆژنیوز، وتی : ئەو گەنجە ناوی زانا عوسمان کامیل، لەدایکبووی ساڵی ۲۰۰۳، و بە کوژراوی هێندراوەتە نەخۆشخانەی چەمچەماڵ، تا ئێستا نازانرێ بۆ کوژراوە.

هەروەها دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ لە شارۆچکەی ڕانیە، کچێکی تەمەن ٦ ساڵ لە خانوویەکی نزیک ماڵەکەیان تەزوی کارەبا لێی داوە و بەهۆیەوە گیانی لەدەستداوە.

بەپێی وتەی ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین، منداڵەکە ناوی ( ع،ر ) لە نەتەوەی عەرەبە و خەڵکی عێراقە، لەکاتێکدا بۆ یاریکردن لەگەڵ منداڵانی گەڕەکەکەیان دەچێتە ناو ئەو خانووەی کە هەیکەلە و تەواو نەکراوە، بەڵام کارەبای لەسەر بووە، تەزوی کارەبا لێی داوە و دەستبەجێ گیانی لەدەستداوە.

د.ع