لە کێشەی دوو بنەماڵەدا دوو کەس کوژران و کەسێکیش برینداربوو

لە کێشەی نێوان دوو بنەماڵەدا لە سنوری شارۆچکەی شێخان دوو کەس کوژران و کەسێکی دیکەش برینداربوو.


لە شارەدێی کەڵەکچی سەر بە شارۆچکەی شێخان لە سنوری پارێزگای دهۆک،  بەهۆی کێشەی کۆمەڵایەتی، لەنێوان دوو بنەماڵەدا

دوو کەس کوژران و کەسێکی دیکەش بریندابوو.

شایەتحاڵانی ڕووداوەکە بە ڕۆژنیوز-یان ڕاگەیاند، کێشەی نێوان ئەو دووبنەماڵەیە دەگەڕێتەوە بۆ چەند ساڵی ڕابردوو کە ئەوکاتەش چەند کەسێک بوونەتە قوربانی، سەرچاوەکە ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد کە هەرچەندە کێشەکەیان لە دادگا بوو تاڕادەیەک چارەسەرکرابوو، بەڵام شەوی ڕابردوو دووبارە کێشەکە سەریهەڵداوەتەوە و لە ئەنجامدا دوو کەس کوژران و کەسێکی دیکەش برینداربووە، لە ئێستاشدا کێشەکە لەلایەن پۆلیسەوە کۆنترۆڵکراوە بریندارەکانیش لە نەخۆشاخانەی شارۆچکەی شێخانن.

ک.س