لە گرێسپی ٤ تانکی سوپای داگیرکەر تێکشکێندران

شەڕڤانانی قەسەدە لە گرێسپی، لە چوارچێوەی پاراستنی ڕەوادا چوار تانکی سوپای داگیرکەری تورکیان تێکشکاند، کە خەڵکی مەدەنییان دەکردە ئامانج.


سوپای داگیرکەری تورک بەردەوامە لە تۆپبارانکردنی شاری گرێسپی و گوندەکانی دەوروبەری، و شەڕڤانانی قەسەدە و خەڵک وەڵامی هێرشەکان دەدەنەوە.

ئاژانسی هاوار ڕایگەیاندووە شەڕڤانانی قەسەدە لە چوارچێوەی پاراستنی ڕەوادا چوار تانکی سوپای داگیرکەری تورک-یان تێکشکاندووە، کە  خەڵکی مەدەنییان کردووەتە ئامانج.

ش.ف