لە گەرمای بەتینی هاوین چەندین گەڕەكی كەركوك بێ ئاون

لە شاری كەركوك، چەندین گەڕەك بەدەست گرفتی کەم ئاویی و نەبوونی ئاوی خواردنەوەوە دەناڵێنن، هاوڵاتیان دەڵێن، کە ١٤ ساڵە هەمان کێشەیان هەیە، بەرپرسانیش وەڵامیان نادەنەوە.


لەئێستادا حەوت گەڕەكی شاری كەركوك كێشەی نەبوونی ئاوی خواردنەوەیان هەیە، بەپێی ئەو بەدواداچوونەی كەڕۆژنیوز، ئەنجامیداوە پێدانی ئاو لەلایەن فەرمانگەی دابەشكردنیئاوی كەركوكەوە بەگەڕەکەکان ڕۆژە ناڕۆژێکە و بەپێی سیستمێك كەركوك كراوە بە دوو بەشەوە، بەشی باكوری خاسە و بەشی باشوری خاسە، ڕۆژێك لە كاتژمێر٤ی ئێوارە تا ٦ی ئێوارە ئاو بۆ بەری باكوری خاسە بەردەدرێتەوە ڕۆژێكی دیکە بۆ باشوری خاسە، لەگەڵ ئەوەشدا لە وەرزی هاویندا بەهۆی تێکچوونی سیستمەکە و دابەشنەکردنی ئاو بەیەکسانی بەسەر گەڕەکەکاندا نەبوونی ئاوی خواردنەوە بەرۆكی بەشێكی زۆری هاوڵاتیان لەو شارە دەگرێت و گرفتی بێ ئاوی لە چەند گەڕەکێک دروست دەبێت.

قومری عەلی، کە ژنێكی بە تەمەنی گەڕەكی پێشەوایە، بە دەستی لەرزۆک و بە گۆچانی دەستییەوە، شەوانە کاتژمێر ١٢ بۆ ١ی شەو بەدیار بەلوعەی ئاوەکەوە ئێشک دەگرێت، بۆ ئەوەی کە ئاو هاتەوە فریای بکەوێت و تانکییەکانی پڕ بکات"خێری ئەم حكومەتە دەگات گەر ئاوڕێكمان لێ بداتەوە، ئەگەر کەمدەرامەت نەبم لەم گەڕەكە نیشتەجێ نابم و دەچمە گەڕەكێك كە ئاو و خزمەتگوزاریی هەبێت"، ئەمە قسەی دایە قومرییە.

ئەو ژنە بە نیگەرانی قوڵەوە وتی "ئەمساڵ خەریك بوو دنیا ئاو بیبات، بەڵام ئێمە ئاوی خواردنەوەمان نییە، پێنج ڕۆژ جارێك نیو كاتژمێرئاو دەگاتە ئەم گەڕەكەی ئێمە، من ١٤ ساڵە لەم گەڕەكەم ئەم كێشەیە هەیە، بۆچی حكومەت خەمێك لەم خەڵكە ناخوات؟".

هاوڵاتیەكیدیکەی هەمان گەڕەك بە ناوی عەبدوڵا عەلی، وتی:"لە دوای ساڵی٢٠٠٣ەوە ئەم گەڕەكە دروستبووە، هەتاوەكو ئێستا كێشەی نەبوونی ئاو بەرۆكیبەر نەداوین، تۆڕی بۆری ئاو لە بەر دەرگامانە بەڵام ئاوی تێدا نییە".

ئەو هاوڵاتییە ڕوو لە بەرپرسەکان وتی: قەتریەك ئاو ناگات بە ماڵەكەم، من دەپرسم كام ماڵە بەپرس قبوڵ دەكەنڕۆژێك ئاویان نەبێت؟ بەپرسی دابەشكردنی ئاوی كەركوك قبوڵ دەكات ئاوی نەبێت؟ من خۆم دەچم بە تانكەر ئاو دەكڕم، بۆ ئامێری فێنكەرەوە و خواردنەوەی ئاو.

ئەوەشی خستەڕوو کە چەندین جار سەردانی فەرمانگەی ئاوی كەركوكیان كردوەبەڵام"بە دەنگمانەوە نایەن، كەسێك لە ئێمە ناپرسیتەوە بڵێت كێشەتان چییە، كەسێك خۆی بە خاوەنی ئەم شارە نازانیت".

سمكۆ محەمەد، هاوڵاتیەكی دیکەیە و لەسەر هەمان پرس وتی:"چەندین جاریش سەردانی لایەنی بەپرسمان كردووە بە تەنگماناوە نایەت،ئەم شارە گەوەرترین داهاتی هەیە چۆن دەبێت ئەمە گوزەرانی هاوڵاتیان بێت".

لەکۆتایشدا هێمای بۆ ئەوەکرد کە بەهۆی ئەوەی لە توانایدانییە بە تانكەر ئاو بكڕێت بۆیە بە ناچاریی تا بەرەبەیان ئاو گرتن دادەنیشێت.

ڕۆژنیوز چەندین جار پەیوەندی بە فەرمانگەی دابەشكردنی ئاوی كەركوك كرد، بەڵام بە بیانووی جۆراوجۆر ئامادە نەبوون لەسەر ئەو گرفتە لێدوان بدەن.

ک.س