لە گەرمیان ١١ هاوڵاتی بەهۆی ڕووداوە جیاوازەکانەوە گیانیان لەدەستداوە

له‌ سنووری ئیداره‌ی گه‌رمیان له‌ ماوه‌ی ساڵی ڕابردوودا بەهۆی ڕووداوە جیاوازەکانەوە ١١ کەس گیانیان لەدەستداوە، هەروەها ١٣٥ دۆنم زەوی و ٨٨ ماڵیش سوتاون.


ئەمڕۆ لە شارۆچکەی کەلار، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانییدا سه‌ركه‌وت ئه‌حمه‌د وته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌رگری شارستانیی گه‌رمیان ئاماری كار و چالاكیی و ڕووداوه‌كانی ساڵی ٢٠١٨ی ڕاگه‌یاند.

بەپێی ئامارەکان، له‌ ساڵی ٢٠١٨دا، ٦١٧ چالاکی جۆراوجۆر له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌رگری شارستانی گه‌رمیان تۆماركراون‌، لە نێویاندا ٨٨ حاڵه‌تی ئاگركه‌وتنه‌وه‌ی ئۆتومبێل، ٨٦ حاڵه‌تی ئاگركه‌وتنه‌وه‌ی ماڵان، ١٧ حاڵه‌تی  ئاگركه‌وتنه‌وه‌ له‌ ده‌زگاكانی حكومه‌ت هەروەها ٢٢ حاڵه‌تی ئاگركه‌وتنه‌وه‌ی كاره‌بای ماڵان و شوێنه‌ گشتییه‌كان.


هەر لە ماوەی ساڵی ڕابردوودا، ١٣٥ دۆنم دەغڵ و دان سوتاون، هەروەها ئاگر لە ١١ بەنزیخانە و ٤١ دوکانیش کەوتووەتەوە، بەهۆی ئەو ڕووداوانەشەوە ١١ حاڵەتی گیانلەدەستدان تۆمارکراون کە چواریان لە ئاوی ڕووباری سیرواندا خنکاون، لە کاتێکدا لە ساڵی ٢٠١٧دا بەهۆی ڕووداوەکانەوە ١٥ هاوڵاتی گیانیان لەدەستدابوو.

 

ش.ف