مارک ئیسپەر: تورکیا لە پەیمانی ناتۆ لایداوە

وەزیری بەرگری ئەمریکا جەختی لەوەکردووەتەوە کە تورکیا لە پەیمانی ناتۆ لایداوە و ڕایگەیاندووە کە بەردەوام دەبن لە پشتیوانیکردنی هێزەکانی سوریای دیموکرات.


ئێوارەی دوێنێ مارک ئیسپەر، وەزیری بەرگری ئەمریکا لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیدا جارێکی دیکە پشتیوانی وڵاتەکەی لە هێزەکانی قەسەدە دووبارە کردووە ڕەخنەشی لە سیاسەتەکانی دەوڵەتی تورک گرت.

ئیسپەر بە ئاماژەدان بە قەیرانی نێوان دەوڵەتی تورک لەگەڵ ناتۆ، وتی: "ئەنقەرە لە پەیمانی ناتۆ لایداوە و پێشنیار دەکەین ئەو وڵاتە بگەڕێتەوە ناو ناتۆ".

ئیسپەر هەروەها جەختی لە ڕۆڵی قەسەدە لە نەگەڕانەوەی دووبارەی داعش کردەوە و ڕایگەیاند: "ئێمە هاوبەشی هێزەکانی سوریای دیموکراتین و بەردەوام دەبین لە پشتیوانییەکانمان بۆ ئەم هێزە".

لەسەر کشانەوەی هێزەکانیشی وتی: بە تەواوبوونی کشانەوەی بەشێک لە هێزەکانمان لە باکوری سوریا، ٦٠٠ سەربازی ئەمریکی لە سوریا دەمێننەوە.

ک.س