منداڵێکی یەک ڕۆژە دۆزرایەوە

لەنزیک مزگەوتێکی کەلار منداڵێکی یەک ڕۆژە دۆزرایەوە و ڕادەستی بەشی منداڵانی نەخۆشخانەی شارۆچکەکە کرا.


بەیانیی ئەمڕۆ، لەنزیک مزگەوتی بوخاری شارۆچکەی کەلار-ی ناوەندی ئیدارەی گەرمیان، منداڵێکی تازە لەدایکبوو دۆزرایەوە.

پۆلیس منداڵەکەی ڕادەستی بەشی منداڵانی نەخۆشاخەنی گشتیی کەلار کرد و دوای پشکنین دەرکەوت تەمەنی یەک ڕۆژە و تەندروستیی جێگیرە.

منداڵەکە هێستا لە بەشتی منداڵان ماوەتەوە و پۆلیس پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ ڕووداوەکە کردووەتەوە.

بەپێی ئامارێک، کە پێشتر ڕۆژنیوز لە بەڕێوبەرایەتییەکانی پۆلیس و چاودێریی کۆمەڵایەتیی وەریگرتبوو، تەنیا لە شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵ-دا ٦٣ منداڵ تۆمارکراون، کە لەلایەن دایک و باوکیانەوە وازیان لێهێندراوە.

ش.ف