موراد قەرەیلان: ئەوەی کەئێستا چنگ١و چنگ٢ی پێدەڵین لەخواکورک تێکچووە

مووراد قەرەیلان ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەری پەکەکە و فەرماندەی بڕیارگەی ناوەندی پاراستنی گەل ئەوەی خستەڕوو،ئەوەی ئێستا هەیە کە چنگ ١ و چنگ٢ی پێدەڵێن تێكشکاوەو دەوڵەتی تورک ئۆپەراسیۆنە شکستخواردووەکانیان لەمیدیاکان بەسەرکەوتن لەقەڵەم دەدەن.


مووراد قەرەیلان ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەری پەکەکە و فەرماندەی بڕیارگەی ناوەندی پاراستنی گەل- نەپەگە بەشداری بەرنامەی تایبەتی رادیۆ دەنگی وڵات بوو و وەڵامی پرسیارەکانی ئارژین فوراتی دایەوە. بەشێک لە نرخاندنەکانی قەرەیلان بەمشێوەیەیە:

 " تێکۆشانی ئازادی کوردستان لە قۆناغێکی گرینگدایە. ئەو ڕووداوانەی کە لە ئیستادا روودەدەن و ئەوانەشی کە لەساڵی داهاتوودا ڕوو دەدەن لە داهاتووی گەل، تەڤگەرەکەمان و ڕێبەرئاپۆدا دەورێکی گرینگیان دەبێت.

هەموو ڕێکخستنەکان وەک پەکەکە سەیردەکەن

بە بەکارهێنانی ناوی پەکەکە بەنیازن هەموو دەسکەوتەکانی گەلی کورد بکەنە ئامانج، بۆ نموونە رێکخراوەی رێگەپێدراو لە ئەورووپا و تورکیا، هەدەپە، لایەنە دیموکراتیکەکان و لایەنگری چارەسەری پرسی کورد، هێزەکانی شۆڕشی ڕۆژئاوا، بەرخودێرانی کۆمەڵگەی ئێزدی لە شەنگال وەک پەکەکە نیشان دەدەن و دەیانکەنە ئامانج.

پەکەکە جیاوازە و رێکخستنی بەو شێوەیەش جیاوازە. هیچ پەیوەندییەکی هەدەپە وپەکەکە پێکەوە نییە. تێکۆشانی ئازادی گەلی کورد و تێکۆشانی دیموکراسی گەلی تورکی یەکیانگرتووە، ژمارەیەکی زۆر ڕێکخراو، پارت و کەسایەتی کۆبوونەتەوە و گۆنگرەی دیموکراتیکی گەلان -هەدەکە-یان دامەزراندووە. هەدەپەش وەک بەرهەمێکی ئەو کۆنگرەیەیە. هەموو ئەو هەوڵدانەی کە دەیانەویت هەدەپە وەک پەکەکە نیشان بدەن درۆیە و چەواشەکارییەو شتێکی ئاوەها بوونی نییە.

کەسی ڕفێندراو نابێتە گەریلا

ئەکەسانەی کە بەشداری ناوڕیزەکانی ئێمە دەبن بە ئیرادەیەکی ئازاد بەشداردەبن. دەلێن' ڕفێندراون' درۆیەکی دەوڵەتی تورکی پیلانگێڕە. وتنی زمانی شەڕی تایبەتە. ئێمە تەڤگەرێکی ئایدۆلۆژیکین کە بەشداربوون بە داواکاری کەسەکان ئەنجام دەدرێت. کورد یان هەرپێکهاتەیەکی تر، هەرکەسێک لە بیەوێت بەشداری ناوریزی گەریلاببێت.

بەحساب چنگە، چنگەکەتان چی کردووە؟

گەلەکەشمان فێری رێ و ڕێبازی تێکۆشان بووە. بە پەرسپەکتیفی ڕێبەر ئاپۆ گەلەکەمان ئێدی بووەتە خاوەندی فەلسەفە، بیرەوەری و ناسنامەی خۆی. ئەم گەلە ئێدی لە قامچی کۆیلەکردنیان ناترسێت. بەحساب چنگە! چنگی چی، چنگەکەتان چی کردووە؟ ئەوەی کە لە ئێساتدا چنگی١، چنگی٢ پێدەلێن، لە خواکورک تێکچووە. هەموو ڕۆژێک لە پشت و پێشەوە و دەوروبەریان چالاکی دەکرێت. یەک شوێنیان گرتووە ئەویش ئەرمووشە و هەموو رۆژێک لەوێ چالاکی هەیە. دەتوانین بڵێین هیچ شوێنێکیان نەگرتووە. لە هەندێک شوێنی بەرزهەن و فڕۆکەی کەشفیش بەسەر سەریانەوەیە. گەریلاش هەموو کاتێک لەدوروبەریانن. بەحساب ئێمەشیان ئەپێچایەوە و تا قەندیل دەڕۆیشتن.

گەریلا لە ڕۆژی دووەمدا چنگ ٣ی تێکشکاند

کاتێک لە خواکورک نەیانتوانی پێشبکەون، ڕوویان لە حەفتانین کرد. لە حەفتانین پێشرەویان کرد. بەڵام گەریلاکان لە دووەم ڕۆژدا چنگ ٣ی تێکشکاند. گورزی گەورەیان بەرکەوت. لەرزین و گێژبوون. سوپای تورکیا هیچ کاتێک ئەو گورزەی کە ٢٥ی ئاب لە گردی پارتیزان بەریکەوت لەبیرناکات. لەو ڕۆژەوەیە یەک مەتریش پێشڕەویان نەکردووە. ڕۆژێک پێشتر کیلۆمەترێک پێشڕەویان کردبوو و بەرەو بێزەنیکی، گری کەچەڵ، گرێ هێلزێ هاتبوون، کاتێک هێزەکانمان گورزێکی گەورەیان لێدا، پاشەکشێیان کرد و تا ئێستاش لەو شوێنەن و پێشڕەویان نەکردووە.

ئۆپەراسیۆنە شکستخواردووەکان و هەوای سەرفرازی

ئۆپەراسیۆنە شکستخواردووەکانیان لە میدیاکاندا وەک ئۆپەراسیۆنی سەرکەوتن لەقەڵەمدەدەن. دەیانەوێت لە ناو کۆمەڵگادا بیروبۆچوونێکی بەو شێوەیە دروست بکەن. هەوایەکی بەو شێوەیە دەخولقێنن. دەیانەوێت خۆیان بە بەهێزی نیشانبدەن. لەوانەیە لەناو کوردانیشدا هەندێک کەس بروایان پێبکات و هەڵخەلەتێن. بەڵام ڕاست نییە. لەنێوان ئێمە و دەوڵەتی تورکیادا شەڕێکی گەورە هەیە.

ئێمە دەزانین چی بکەین و چی نەکەین. دوژمنی قڕکەر و میتینگەر کە لە هەموو ناوچەیەکی کوردستان تێکشکاوە، زیاتر تێکدەشکێت و سەرفرازی بۆ گەریلاکانی ئازادی کوردستان و گەلی کوردە."

ب.ش