مێردمنداڵێك له‌كاتی مه‌له‌كردندا خنكا

له‌ سنووری پارێزگای دهۆك، مێردمنداڵێكی تەمەن ١٥ ساڵ له‌كاتی مه‌له‌كردندا خنكا، لەدوای کاتژمێریک تواندرا تەرمەکەی بدۆزرێتەوە.


پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ، له‌ سنووری شارۆچكه‌ی سێمێل، لەپارێزگای دهۆك، مێردمنداڵێك به‌ناوی ( ر - خ - ع )،ته‌مه‌ن 15 ساڵ، خنكا و له‌ لایه‌ن  تیمی به‌رگریی شارستانی شارۆچكه‌ی سێمێل، ته‌رمه‌كه‌ی دۆزرایه‌وه.

 بێوار عه‌بدولعه‌زیز، وته‌بێژی پۆلیسی به‌رگریی شارستانی پارێزگای دهۆك، بۆ ڕۆژنیوز وتی: گه‌نجه‌كه‌ له‌كاتی مه‌له‌كردندا له‌ به‌نداوی موسڵ خنكاوه‌ و كه‌وتووه‌ته‌ ژێر ئاو، دوای كاتژمێرێك گه‌ڕان دۆزراوه‌ته‌وه‌.

د.ع