
مێردمنداڵێک لەناو پرۆژەیەکی ئاودا خنكا
مێردمنداڵێک له‌ناو پرۆژه‌ی ئاوی گونده‌كه‌یان لە سنوری شارۆچکەی کفریی خنكا.
شه‌وی ڕابردوو له سنوری شاره‌دێی كۆكسی سه‌ر به شارۆچكه‌ی كفریی ئیداره‌ی گه‌رمیان، ئه‌یوب شاكر، ته‌مه‌ن ١٦ ساڵ له‌ناو پرۆژه‌ی ئاوی گونده‌كه‌یان خنكا و دوای زیاتر له سێ كاتژمێر ته‌رمه‌كه‌ی له‌نێو ئاودا دۆزرایه‌وه.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی، عه‌لی قه‌دوری وته‌بێژی پۆلیسی گه‌رمیان، به‌ڕۆژنیوزی داوه، مێردمنداڵەکە له پرۆژه‌ی ئاوی گوندی شێخ له‌نگه‌ری گه‌وره خنكاوه، تا ئێستاش هۆكاره‌كه‌ی نه‌زانراوه، بەڵام پۆلیس ده‌ستی به لێكوڵێنه‌وه كردووه له سه‌ر ڕووداوه‌كه و هاوڕێیه‌كی مێردمنداڵەخنکاوەکەش بەپێی مادده‌ی ٤٠٨ له یاسایی سزادانی عێراقی ده‌ستگیركرا.
ک.س