مەخمور، ئاهەنگێک بۆ منداڵانی خاوەن پێداویستی تایبەت بەڕێوەچوو

بۆ مندالانی خاوەن پێداویستی تایبەت (تووشبووانی سەندۆمی داون و ئۆتیزم)، لە کامپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جودی لە مەخمور ئاهەنگێک بەڕێوەچوو.


ئاهەنگەکە ئەمڕۆ لەلایەن گەنجانی کامپەکەوە بە ئامانجی پشتگیری لە کەمپەینێک کە بۆ منداڵانی تووشبووی سەندۆمی داون و ئۆتیزم دەستیپێکردووە، بەڕێوەچوو.

ئەو ئاهەنگە لە ناوەندی ڕێکخراوی هێوا کە بۆ منداڵانی تووشبووی سەندۆمی داون و ئۆتیزم کراوەتەوە، ئەنجامدرا، لە ئاهەنگەکەدا، دوای نیوەڕۆ خوان بە گۆرانی وتن ئاهەنگەکە درێژەی پێدرا.

ناوەندی هیوا (هیڤی) ئەیلولی ٢٠١٨ بە هاوکاری کۆمیتەی تەندروستی مەخمور و ئەنجومەنی گەلی مەخمور بۆ منداڵانی تووشبووی سەندۆمی داون و ئۆتیزم کراوەتەوە.

س.ح