ناوی کاندیدەکان بۆ پۆستی سەرۆکی هەرێم بڵاوکرایەوە

لەگەڵ ئەوەی بەگوێرەی ڕێککەوتنی لایەنەکان جێگیرکراوە، کە نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی داهاتووی هەرێمی کوردستانە، سەرۆکایەتیی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان ناوی چوار کاندیدی دیکەی بۆ وەرگرتنی ئەو پۆستە بڵاوکردەوە.


کەمێک پێش ئێستا سەرۆکایەتیی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان ناوی کاندیدەکانی بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بڵاوکردەوە، کە بریتن لە:

١.نێچیرڤان ئیدریس مستەفا

٢.ئومێد عەبدولسەلام قادر

٣.محەمەد حەمەساڵح عومەر

٤.ڕێبوار عەزیز مستەفا

٥.هیوا عەبدوڵا خدر

بڵاوکردنەوەی ئەو ناوانە لەکاتێکدایە، کە کاندیدی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەگوێرەی ڕێککەوتنی لایەنەکان یەکلایی کراوەتەوە و نێچیرڤان ئیدریس مستەفا، دەبێتە سەرۆکی داهاتووی هەرێمی کوردستان.

ش.ف