نوسەرێکی ئەمریکی نامەیەک بۆ لەیلا گوڤەن دەنێرێت

ئانگەلا داڤیس، نوسەر و چالاکوانی ئەمریکی، نامەیەکی کراوەی بۆ لەیلا گوڤەن نارد، کە ٧١ ڕۆژە لە مانگرتنی بێ سنوردایە، داڤیس لە نەمەکەدا ئاماژەی بەوە کردووە، ئۆجالان بەردەنگی (مخاتب)ی سەرەکی کێشەی کوردە لە تورکیا و دەڵێت: لە مژاری گۆشەگیریی سەر ئۆجالاندا پێویستە هاودەنگی لەیلا گوڤەن بین.


د.ئانگەلا داڤیس، نوسەر و ئەکادیمسیۆن و چالاکوان، هەروەها یەکێک لە ناسراوترین زیندانیانی سیاسی ئەمریکایە، نامەیەکی کراوەی بۆ لەیلا گوڤەن، هاوسەرۆکی کۆنگرەی کۆمەڵگەی دیموکراتی (DTK) و پەرلەمانتاری جولەمێرگی پارتی دیموکراتی گەلان (HDP)نارد، نامەکە لە ڕۆژنامەی نیۆرک تایمزی ئەمریکیدا بە سەردێڕی "لەیلا گوڤەن، کە لە زیندانەکانی تورکیا لە مانگرتندایە، ئازاد بکەن" بڵاو کرایەوە.

"گۆشەگیریی سەر ئۆجالان شەرمەزار دەکەم"

د.ئانگەلا داڤیس لە نامەکەیەدا نوسیویەتی: "لەیلا لە ڕابدوودا خۆی فیدای تێکۆشانی دژی پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ کردووە و ئێستاش بۆ پرۆتەستۆکردنی گۆشەگیریی سەر ئۆجالان و زیندانیانی سیاسی کورد لە تورکیا گیانی خۆی فیدا دەکات، گوڤەن لە دنیادا بۆتە سەرچاوەی ئیلهام بۆ ئەو مرۆڤانەی باوەڕیان بە ئازادیی، ئاشتی و عەدالەت هەیە، لەگەڵ هەموو ئەو کەسانەدام کە پشگیریی دەکەن و گۆشەگیریی سەر ئۆجالان شەرمەزار دەکەم. "

 "بە هەزارانی وەک لەیلا گوڤەن زیندانی کراون"

د. داڤیس لە بەشێکی دیکەی نامەکەیدا دەڵێت: "بە هەزاران هاوسەرۆکی دەتەکە و هەدەپەی وەک لەیلا گوڤەن لە پشت دەرگا ئاسنەکانەوە زیندانی کراون، گەورەترین تەڤگەری ئازادیی ژنان لە تورکیا کە کۆنگرەی ئازادی ژن بوو، لە لایەن دەوڵەتەوە داخراوە و زۆربەی چالاکوانان دەستگیرکراون، لەدوای کۆتاییهێنان بە قۆناغی ئاشتی لە ساڵی ٢٠١٥ دا هەموو ئەو کەسانەی لە بەرامبەر کوشتنەکانی هاوڵاتیانی کورد لە لایەن سوپای تورکیاوە دەنگیان بەرز دەکردەوە، بێ جیاوازی بە ڕەنگی جیا جیا تاوانبار کران و وەک تاوانبار ڕاگەیەندران".

د.ئانگەلا داڤیس، کە لە ساڵانی ١٩٧٠ دا لە بەرامبەر بارودۆخی زیندان لە ئەمریکا مانی لە خواردن گرتبوو، سەبارەت بە پێشێلکارییەکانی زیندانەکانی تورکیا بەرامبەر لەیلا گۆڤەن، نوسیویەتی: "ئێمە کە لە زیندانەکانی ئەمریکادا بڵاوبوونەوەی گشتگیریی پیشەسازیمان شەرمەزار دەکرد، لە ژنانی گیراوی سیاسی کورد بەتایبەت هەڵوێستی بوێرانە و بەرخۆدانی ئەو ژنە کوردانەی لە تورکیادا و لە زیندانەکانی هاوشێوەی ئەمریکادا بەرخۆدانیان دەکرد، بە ساڵان بوونە هێزی بوێریی بۆ ئێمە".

"لەیلا گۆڤەن دەبێت ئازاد بکرێت"

داڤیس لە نامەکەیدا باس لە ڕۆڵی کەسایەتی ئۆجالان دەکات لە بە ناوەندکردنی ژنان لە یەکسانی و تێکۆشاندا و ئاماژە بە سەرەکی بوونی کارەکتەرەکەی دەدات لە پرسی کوردا، ئەو دەڵێت: "دەبێت هاودەنگی لەیلا گوڤەن بین لەو پڕۆژەیەدا کە سەبارەت بە ئۆجالان خستویەتییەڕوو و چالاکی بۆ دەکات، پێویستە لەیلا گوڤەن و سیاسیە هەڵبژێردراوەکانی دیکە بۆ پەرلەمان ئازاد بکرێن".

ئانگەلا داڤریس لە ئەمریکا و لە سەردەمی ڕیچارد نیکسۆن دا بە تاوانی تیرۆریست بوون و ئەندامبوون لە ڕێکخراوی "بەورە ڕەشەکان" دەستگیرکرا بوو، داوای لە سێدارەدانی دەکرا، دوای ناڕەزاییەکانی ڕای گشتی ئازاد کرا، ئێستا وەک ناسراوترین گیراوی سیاسی ئەمریکا بەناو دەکرێت، وەک ئەکادیمیسیۆنێکیش زۆر کاری دیاری دەربارەی مافی ڕەشپێستەکان و چالاکی فێمێنیستی و سیستەمی زیندانەکانی ئەمریکا کردووە.


ک.ک