نوێترین ڤیدیۆی چالاکیی گەریلاکان بڵاوکرایەوە

گەریلا تیڤی ڤیدیۆی چالاکیی گەریلاکانی لە ناوچەی گەڤەری جۆلەمێرگ بڵاوکردەوە، کە دژی سوپای تورک ئەنجامدراوە و تێدا سێ سەرباز کوژرابوون.


ئەمڕۆ گەریلا تیڤی ڤیدیۆی ئەو چالاکییەی بڵاوکردەوە، کە لە ٧ی ئەم مانگە لە ناوچەی گەڤەری جۆلەمێرگ لەلایەن گەریلاکانەوە دژی بارهەڵگرێکی سوپای تورک ئەنجامدرا.

ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل- هەپەگە، لەسەر ئەو چالاکیی ەڕاگەیندراوێکی بەو شێوەیە بڵاو کردەوە: هێزەکانمان ٧ی ئەم مانگە کاتژمێر ١٤:١٠، دژی بارهەڵگرێکی سوپای داگیرکەری تورک لە نێوان گردی شەهید عەلیشێر و شەهید دەرمان سەربە ناوچەی گەڤەری جۆلەمیرگ-دا چالاکییەکیان ئەنجامدا و بارهەڵگرەکە تێکشکێندرا و سێ سەرباز کە تێدابوون کوژران.

س.ح