هاوڵاتییەک برایەکی خۆی کوشت

لە شارۆچکەی چەمچەماڵ گەنجێک کوژرا و پۆلیسیش دەڵێت: برایەکی خۆی کوشتوویەتی و بکوژەکە دەستگیرکراوە.


بەپێی ڕاگەیەندراوێکی بەڕێوبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی، کە ئەمڕۆ بڵاویکردووەتەوە، لە سنووری شارۆچکەی چەمچەماڵ-ی سەر بە پارێزگای سلێمانی، (ژ، ئـ، ع) تەمەن ٢٢ ساڵ بەچەکی‌ کڵاشینکۆف تەقەی‌ لەبرایەکی‌ خۆی‌ کرد بەناوی‌ (م، ئ، ع) تەمەن ٣٥ ساڵ‌ و کوشتوویەتی.

هەر بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، پاش تێپەڕبونی‌ چەند کاتژمێرێک بەسەر ڕوداووەکەدا و کۆکردنەوەی‌ زانیاریی‌‌ و دەستپێکردنی‌ لێکۆڵینەوەکان، مەفرەزەکانی‌ بنکەی‌ پۆلیسی‌ قەرەناو بکوژەکەیان دەستگیرکرد.

ئاماژە بۆ ئەوەش کراوە، کە لەئێستادا تۆمەتبار بەبڕیاری‌ بەڕێز دادوەر و بەپێی‌ ماددەی‌ ٤٠٦ لەیاسای‌ سزادانی‌ عێراقی‌ بەندە و لەلایەن بنکەی‌ پۆلیسی‌ قەرەناو پەڕاوی‌ لێکۆڵینەوە بۆ ڕووداوەکە کراوەتەوە.

 

ش.ف