هاوڵاتییەک بە گولـلە کوژرا

لە سنووری شارۆچکەی کفری هاوڵاتییەک بە گولـلە و کوژرا، پۆلیسیش لێدوانی ناکۆکی لەبارەوە دەدات.


بەگوێرەی ڕاگەیەندراویکی پۆلیسی گەرمیان، ئێوارەی دوێنێ هاوڵاتییەکی دانیشتووی گوندی عەرەب ئاغا بەناوی (ئیکرام موسا) لە سنووری شارۆچکەی کفری سەر بە ئیدارەی گەرمیان، لەگەڵ هاوڕێیەکی ئۆتۆمبێلێکیان پیبووە لە جۆری پیکئاب و لەنێوان گوندەکانی سەرقەڵ ا و شارەدێی زنانە تەقەیان لێکراوە.

هەر بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە، ناوبراو فیشەکی بەرکەوتووە و گیانی لەدەستداوە و هاوڕێکەشی برینداربووە.

پۆلیس لە ڕاگەیەندراوەکەیدا، لەلایەک دەڵێت، کە لەلایەن چەن کەسێکی نەناسراوەوە تەقەیان لێ کراوە و لە لێکۆڵینەوەداین بۆ ئاشکراکردنی ناسنامەی بکوژ، لە لایەکی دیکەشەوە پشت بە وتەی کەسوکاری کوژراوەکە دەبەستێت و لە ڕاگەیەندراوەکەدا نووسوێتی:"بە وتەی کەسوکاری کوژراوەکە، ڕووداوەکە بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتیەوە بووە"، بەو پێیەش بێت دەزاندرێت، کە بکوژەکە کێیە.

جێگای ئاماژەیە، شەوی ڕابردوو لە شاری هەولێریش لەناو بازاڕی ئیسکان تەقە لە ژن و پیاوێک کرا و پیاوەکە کوژرا و ژنەکەش برینداربوو.

ش.ف