هاوڵاتییەک لە شەڕی نێوان دوو گوند-دا کوژرا

لە شه‌ڕی نێوان دوو گوندی سەر بەشارۆچکەی پشدەر-دا که‌سێک کوژرا و کەسێکی دیکەش لەلایەن گوندنشینانەوە بە دیل گیرا.


شەوی ڕابردوو بەهۆی کێشەی زەوی و پووش و پاوانەوە، لەنێوان دانیشتوانی گوندی جەلکان و مەمکان-ی شارۆچکەی پشدەری سەر بە ئیدارەی ڕاپەرین شەڕ ڕوویدا و تەقەیان لە یەکتر کرد.

بەهۆی ئەو شەڕەوە،‌ هاوڵاتییەکی گوندێکی مەمکان به‌ناوی (قارەمان حسن نەبی) که‌ ته‌مه‌نی ٣٥ ساڵه‌ و پیشه‌ی پێشمه‌رگه‌یه‌ له‌ یه‌که‌ی ٧٠، کوژرا و  بەرامبەریشدا گوندنشینانی مەمکان هاوڵاتییەکی گوندی جەلکان-یان بەدیل گرت.

بە هۆکاری شاخاوی بوونی شوێنەکە تا ئێستا لە لایەن هێزە ئەمنیەکانەوە نەتوانراوە شەڕەکە کۆنترۆڵ بکرێت و ئاڵۆزیی بەردەوامە.

ش.