هاوڵاتییەک کوژرا

لەناو بازاڕی شارۆچکەی قەڵازدێ گەنجێکی کاسب کوژرا.


بەپێی ڕاگەیەندراوێکی بەڕێوبەرایەتیی پۆلیسی ڕاپەڕین، شەوی ڕابردوو، کاتژمێر ١١:١٥ خولەک، لەناو بازاڕی شارۆچکەی قەڵادزێ-ی سەر بە ئیدارەی ڕاپەڕین، هاوڵاتییەکی لەدایکبووی ساڵی ١٩٨٨ تەقەی لێکراوە و بریندارکراوە، پاش گەیاندنی بۆ نەخۆشخانە، بەهۆی سەختیی برینەکەیەوە گیانی لەدەستداوە.

ئەوەش هاتووە:"دوای ڕووداوەکە دەستبەجێ هێزەکانمان گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکە، پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ ڕووداوەکە کراوەتەوە و لێکۆڵینەوەش بەردەوامە".

ڕاگەیەندراوەکە زانیاریی لەبارەی چۆنیەتی ڕووداوەکە و بکوژەکەوە نەخستووەتە ڕوو.

ش.ف