هەرێمی كوردستان، داوای  باشتركردنی پێكەوەژیانی ئاینەكان دەكرێت  

لە شاری هەولێر دیداری پێکەوەژیانی ئاینەجیاوازەکان بەڕێوەدەچێت و داوا دەکرێت بۆ زیاتر بەرەوپێشبردنی پێکەوەژیان هەوڵەکان بخرێتە گەڕ.


ئەمڕۆ لە هۆڵی هوتێل شیراتۆن لە شاری هەولێر، لەژێر چاودێریی وەزارەتی ئەوقاف بۆ کاروباریی ئاینیی، تۆڕی هەماهەنگی ڕێكخراوەكان بە هاوكاریی بەڕێوەبەرایەتیی پێكەوەژیانی ئاینەكان دیداری (ئازادییە ئاینییەكان لە هەرێمی كوردستان) ی بەڕێوەبرد.

بەشداربوانی دیدارەكە پێك هاتبوون لە مامۆستایانی ئاینیی، چالاكوانی كۆمەڵگای مەدەنیی، نوێنەری باوەڕمەندە جیاوازەکان، وەزیری ئەوقاف، ڕاو بۆچوونیان لەبارەی ئاستی پێكەوە ژیانی ئاینەكان خستەڕوو.

لە زۆربەی وتارەکاندا ئاماژە بە ئازادیی ئاینیی لە هەرێمی کوردستان و هەوڵدان بۆ زیاتر بەرەوپێشبردنی پێکەوەژیانی نێوان باوەڕیی و پێکهاتە جیاوازەکان کرا.

هەروەها،  مامۆستایانی ئاینیی داوایان  لە حكومەت و لایەنە پەیوەندیدارەكانی وەكو وەزارەتی ئەو قاف و بە تایبەت بەرێوبەرایەتی پێكەوە ژیانی ئاینەكان كرد،  كە كاری زیاتر بكەن بۆ ئەوەی  پێكەوە ژیان ئاینەكان لە هەرێمی كوردستان باشتر بكرێت.

لە تەوەرێكی تردا كە تایبەت بوو بە ڕۆڵی ڕێكخراوەكانی كۆمەڵگای مەدەنی لەبەرەو پێشچوونی پێكەوە ژیانی ئاینەكان  باس لەوە كرا، كە  ڕێكخراوەكان وەك پێویست نەیان توانیوە كار بۆ باشتر كردنی پێكەوە ژیانی ئاینەكان بكەن  لە هەرێمی كوردستان،  مامۆستایانی ئاینی داوایان لە رێكخراوەكانی كۆمەڵگای مەدەنی كرد كاری زیاتر بكەن بۆ ئەوەی لە سالانی داهاتوو پێكەوە ژیانی ئاینەكان زیاتر هانگاو بەو باشتر بهاوێت.

لە لیدوانێکی تایبەتیشدا بۆ ڕۆژنیوز، ئەمیر عوسمان، بەڕێوبەری پێكەوەژیانی ئاینەكان لە وەزارەتی ئەوقاف، وتی، کە ئەوان دەیانەوێت پەیامی وەزارەتەکەیان بگەیەنن لەبارەی گرنگیی پێكەوە ژیانی باوەڕمەندە جیاوازەکان.

ش.ف