هەورامان، پێنج ساڵە دوو هاوسەر چێشتخانەیەک بەڕێوەدەبەن

وەفا و سۆران دوو هاوسەرن، لەناو سروشتی ڕەنگینی هەورماندا لەژێر دار گوێزەکانی گوندی دەگا شێخان چێشتخانەیەکیان کردووەتەوە و میوانانیان ئاوێزان بە سیمایەکی کلتووریی و چریکەی سیاچەمانەی هەورامان دەکەن.


ئەم دوو هاوسەرە دانیشتووی شاری هەڵەبجەن، پێنج ساڵ پێش ئێستا سەردانی گوندەکەیان "دەگا شێخان" دەکەن و بڕیار دەدەن چێشتخانەیەک بکەنەوە.

چێشتخانەکە لە نیوەڕۆوە تا درەنگانی شەو کراوەیە، ئەو گەشتیارانەی کە لە چوار وەرزی ساڵدا ڕوو لە ناوچەی هەورامان دەکەن، سەردانی چێشتخانەی دەگا شێخان دەکەن و چێژ لە خواردنەکانیان وەردەگرن.

وەفا دەڵێت "لە هەورامان ژنیش لە ماڵەوە و دەرەوەش کار دەکات".

هەروەها، حاجی سۆران، دەڵێت"ئەگەر وەفا نەبووایە من هیچم پێ نەدەکرا".

ک.س