هەولێر، خانەوادەیەکی ٥ کەسیی کوژران

لە گوندێکی هەولێر سەرجەم ئەندامانی خانەوادەیەک کوژران.


شەوی ڕابردوو کاتژمێر ١٢ لە گوندی پیرڕەشی سنووری  پارێزگای هەولێر، خانەوادەیەکی پێنج کەسیی پێکهاتوو لە باوک و دایک و سێ منداڵ( دوو کوڕ و کچێک )کوژران.

بەپێی ئەو زانیارییانەی دەست ڕۆژنیوز کەوتووە، خانەوادەکە خەڵکی ڕۆژئاوای کوردستانن و ئاوارەن.

دوای گەیشتنی هێزە ئەمنییەکانی هەولێر بە شوێنی ڕووداوەکە، تەرمەکان ڕەوانەی پزیشکی دادوەری کراون و دۆسیەی لێکۆڵینەوە بۆ ڕووداوەکە کراوەتەوە.

بۆ وەرگرتنی زانیاریی زیاتر و ڕوونکردنەوە لەسەر ڕووداوەکە، پەیوەندییمان بە پۆلیسی هەولێرەوە کرد، بەڵام وەڵامی پەیوەندییەکان نەدرایەوە.

وێنەی ئەو خێزانەی کۆمەڵکوژکراون

ش.ف