هەولێر، شەش کرێکار لەکاتی کارکردندا گیانیان لەدەستداوە

لە ماوەی حەوت مانگی رابردووی ئەمساڵ لە سنوری پارێزگای هەولێر شەش کرێکاری ناوخۆ و بیانیی لەکاتی کارکردندا گیانیان لەدەستداوە.


بەگوێرەی ئامارێک، کە ڕۆژنیوز لە حەسەن ڕەمەزان، لێپرسراوی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی لقی هەولێری سەندیکای کرێکاران-ی کوردستانی وەرگرتووە، لە ماوەی حەوت مانگی ڕابردوودا شەش کرێکار بەهۆی ئەو ڕووداوانەی لەکاتی کارکردن-دا ڕوودەدەن، گیانیان لەدەستداوە.

حەسەن ڕەمەزان

هەر بەگوێرەی ئامارەکە، لەو ژمارەیە پێنج کرێکاریان کورد و یەک کرێکاریش بیانیی بوون.
 

هەروەها، دوو لەکرێکارەکان  بەر تەزووی کارەباکەوتوون و کرێکارە بیانیەکەش بەهۆی گڕگرتنی هۆتێلێکەوە لەسەر بیناکە خۆی هەڵداوەتە خوارەوە، سێ کرێکارەکەی دیکەش لە شوێنی کارەکانیان بە ڕووداوی دیکە گیانیان لەدەستداوە.  

لە سنووری پارێزگای هەولێر، لە ساڵی  ۲۰۰۰ تاوەکو کۆتایی ساڵی ڕابردوو،  ۱۲۲ کرێکار گیانیان لە دەستداوە لە ماوەی ئەم ئەمساڵانەش لە ساڵی ۲۰۱۳ زۆرترین کرێکار گیانیان لەدەستداوە، کە ئەویش ۳۳ کرێکار بووە.


 

 

ش.ف