هەولێر، لە ئەمساڵدا ٦٥ حاڵەتی کوشتن تۆمارکراوە

پۆلیسی هەولێر لە ئەمساڵدا ٦٥ حاڵەتی کوشتن و ٣٤ حاڵەتی خۆکوشتنی تۆمارکردووە، ئەمە جگە لە حاڵەتەکانی خۆسوتاندن، کە ڕوون نەکراوەتەوە، ئەو کەسانە لە ژیاندا ماون یاخود نا.


ئەمڕۆ لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسییدا هۆگر عەزیز، بەڕێوبەری  بەرێوبەرایەتی پۆلیسی هەولێر ئاماری رووداوەكانی ساڵی ٢٠١٨ی  لە سنووری پارێزگای هەولێری  خستەڕوو.

بەگوێرەی ئامارەکە لە ساڵی ٢٠١٨-دا ٤٤ حاڵەتی کوشتنی پیاوان و ٢١ حاڵەتی کوشتنی ژنان تۆمارکراوە.

هەروەها، ٣٤ حاڵەتی خۆکوشتن تۆمارکراوە و حاڵەتەکانی سوتانیش بریتیبوون لە شەش حاڵەتی خۆسوتاندنی پیاوان و ١٦ حاڵەتی خۆسوتاندنی ژنان تۆمارکراون.

هەر بەبپێی ئامارەکە، لە ٢٠١٨-دا ١٩٨ حاڵەتی دزیی گەورە و ٨٤٩ حاڵەتی لێدان و شەڕکردن تۆمارکراون.

کۆی گشتیی حاڵەتەکانیش، سێ هەزار و ٦٥٣ حاڵەتن، کە سێ هەزار و ٣٣٠ کەیسیان پەڕوای لێکۆڵینەوەیان ڕەوانەی دادگا کراوە و ئەوانی دیکەش پەڕاوەکەیان لەژێر لێکۆڵینەوەدایە.

ش.ف