هەولێر، لە شەوێکدا چوار کەس کوژران

ژمارەی کوژراوەکانی شاری هەولێر گەیشتە سێ کەس و لە کۆیەش کەسێکی دیکە کوژرا.


دوای ئەوەی شەوی ڕابردوو لە گەڕەکی مامزاوای شاری هەولێر لەسەر کۆترێک شەڕ لەنێوان دوو ماڵدا هاتەئاراوە و تیایدا کوڕ و باوکێک کوژران و کوڕێکی دیکەی هەمان خێزان برینداربوو، سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ بریندارەکەش گیانی لەدەستدا، هەر شەوی ڕابردوو لە شارۆچکەی کۆیەی سەر بە پارێزگای هەولێر پیاوێک بە فیشەک گیانی لەدەستدا، هەتا ئێستاش پشتڕاست نەکراوەتەوە، کە ئاخۆ خۆی کوشتووە یان کوژراوە.

بەگوێرەی زانیارییەکان، ئەو پیاوەی لە کۆیە بە فیشەک گیانی لەدەستداوە، خەڵکی شاری هەولێرە و بە سەرادنێک چووەتە ماڵی باوکی هاوسەرەکەی، دەوترێ، کە "خۆی خۆی کوشتووە"، بەڵام ئەوە تەنیا دەنگۆیە و تا ئێستا لەلایەن پۆلیسەوە پشتڕاست نەکراوەتەوە.

هەر بەگوێرەی ئەو زانیارییانە، کوژراوەکە تۆمەتباربووە بە توندوتیژیی خێزانیی و فەرمانی دەستگیرکردنی هەبووە.

ڕووداوەکەی هەولێریش بەم شێوەیە بووە:

دوو ماڵی دراوسێی یەکتر کۆتریان هەبووە، لەسەر کۆترێک، کە نرخەکەی هەشت هەزار دینار بووە بووە بە کێشەیان هەریەکە و بە هی  خۆی زانیوە، کیشەکە گەورەبووە و بڤووەتە هۆی دورستبوونی شەڕ تەقە، بەمەش کوڕ و باوکێک کوژراون و کوڕێکی دیکەی هەمان خێزان بە برینداریی گەیەندرایە نەخۆشخانەوە و ئەمڕۆ کاتژمێر ٨:٠٠ گیانی لەدەستدا.

ش.ف