هەولێر، کوڕ و باوکێک کوژارن

لە شاری هەولێر لەسەر کێشەی دوژمنداریی کور و باوکێک کوژارن، پۆلیسیش دەڵێت، کە ئەوکەسانەی کە تاوانەکەیان ئەنجامداوە دەیانناسین و پێشتر لەسەر تاوانی دیکە زیندانی کراون.


شه‌وی ڕابردوو، لەشاری هەولێر، له‌سه‌ر كێشه‌ی دووژمنداریی چەند کەسێک كوڕ و باوكێك دەکوژن و هەڵدێن.

هۆگر عزیز، وتەبێژی پۆلیسی هەولێر بەڕۆژنیوزی وت: ڕووداوه‌كه‌ له‌سه‌ر كێشه‌ی دووژمنداریی بووه‌ له‌ نێوان دوو بنه‌ماڵه‌دا، ئه‌وانه‌شی تاوانه‌كه‌یان ئه‌نجامداوه‌ ناسراون و پێشتر به‌ بڕیاری دادگا بۆ ماوه‌ی چه‌ند ساڵێك زیندانی كراون و دوای ئازادبوونیان ئه‌م تاوانه‌یان ئه‌نجامداوه.

د.ع