هەولێر، گەنجێك كوژرا و دووانیش بریندارن

لە شاری هەولێر، بەهۆی كێشەیەكی كۆنی كۆمەڵایەتییەوە گەنجێک کوژرا، دووکەسیش کە پەیوەندییان بە کێشەکەشەوە نەبووە، بریندارن.


شەوی ڕابردوو لە شەقامی ٦٠مەتری لە شاری هەولێر، بەهۆی كێشەیەكی كۆنی كۆمەڵایەتییەوە سێ هاوڵاتی بوونە قوربانی ، لەوبارەیەوە وتەبێژی پۆلیسی هەولێر بۆ ڕۆژنیوز دەدوێت.

رائید هۆگر عەزیز وتەبێژی پۆلیسی هەولێر وتی: لە بەردەم یانەی ئاوێزە لەسەر كێشەیەكی كۆن لە نێوان دوو گەنج دەبێتە شەڕ و دەمەقاڵێ، لە ئەنجامدا، یەكێكیان بەناوی كارزان تەها كە تەمەنی  ٣٦ ساڵە کوژراوە، دوو كەسی دیكەش بەهۆی ئەو ڕووداوەوە بریندار بوون، كە پەیوەندیان بە كێشەكەوە نەبووە.

وتیشی: بكوژەكە ناسراوە و دوای ڕووداوەكە هەڵهاتووە، لەئیستادا پۆلیس سەرقاڵی دەستگیركردنیەتی.

س.ح