هەولێر، گەنجێکی ١٩ساڵ کۆتایی بەژیانی خۆی هێنا

پۆلیسی هەولێر ڕایگەیاند گەنجێکی تەمەن ١٩ساڵ کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە، دەشڵێن، کە لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە دەستی پێکردووە .


بەپێی ڕاگەیەندراوی بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی هەولێر، کاتژمێر ٦:٣٠ خولەکی بەرەبەیانی ئەمڕۆ، لەکارگەیەکی کۆنکرێتی ئامادە، لەشاری هەولێر گەنجێک خۆی کوشتووە.

بەپێی زانیارییەکان ئەو گەنجەی خۆی کوشتووە ناوی (دیاری سەردار)ە، پاسەوان بووە لەو کارگەیە.

هۆگر عەزیزی، وتەبێژی پۆلیسی هەولێر بەڕۆژنیوزی وت: تەرمەکە ڕەوانە پزیشکی دادی هەولێرکرا و لێکۆلینەوە لە ڕووداوەکە دەستیپێکردووە.
د.ع