هەپەگە زانیاری لەسەر شەهیدانی ٣پارچەی کوردستان بڵاوکردەوە

ناوەندی ڕاگەیاندن وچاپەمەنی هەپەگە، ناسنامەی ٤ گەریلای ئاشکراکرد کە لە ٤ی ئابی ئەمساڵ بەهۆی هێرشێکی ئاسمانی فڕۆکە جەنگیەکانی دەوڵەتی تورک شەهیدبوبوون.


لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە:"سوپای داگیرکەری تورک لە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا و هەرێمی هەفتانین دەستی بە ئۆپەراسیۆنێک کردبوو، لە ئەنجامی هێرشێکی ئاسمانی فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی تورک لە ٢٥ی ٨، ٤ گەریلا شەهیدبوون.

ناسنامەی گەریلا شەهیدەکان بەمشێوەیەیە:

ناو و پاشناو: ئەحمەد خەڵات

ناسناو: عەگید چیا

شوێنی لەدایکبوون: زاخۆ

ناوی دایک و باوک: سافیە-خەڵات

ڕێککەوت و شوێنی شەهیدبوون: ٢٥/٨/٢٠١٩ –هەفتانین

ناو و پاشناو: ڕۆجدا سەڤەر

ناسناو: ئامارا ڤیان

شوێنی لەدایکبوون: وان

ناوی دایک و باوک: هەنیم- ئیسماعیل

ڕێککەوت و شوێنی شەهیدبوون: ٢٥/٨/٢٠١٩-هەفتانین

ناو و پاشناو:محەمەد کایا

ناسناو: کەندال سوروج

شوێنی لەدایکبوون: ریحا

ناوی دایک و باوک: نەعیمە-عەلی

ڕێککەوت و شوێنی شەهیدبوون: ٢٥/٨/٢٠١٩-هەفتانین

ناو و پاشناو:بورهان عەلی نەجات

ناسناو: زاگرۆس ڕۆژهەڵات

شوێنی لەدایکبوون: خۆی

ناوی دایک و باوک: جەمیلە-محەمەد

ڕێککەوت و شوێنی شەهیدبوون: ٢٥/٨/٢٠١٩-هەفتانین

هەپەگە سەبارەت بە گەریلا شەهیدەکان ئەم زانیارییانەی بلاوکردەوە:

هاوڕێیانی ئێمە، عەقید، ئامارا، کەندال و زاگرۆس، خەڵکی چەند پارچەیەکی کوردستانن لە دژی شەڕو داگیرکەری دەوڵەتی تورک لەسەر خاکی کوردستان بەشداری تەڤگەری ئازادی کوردستان بوونە، هاوڕێیانمان لە یەکەم ڕۆژی بەشداریکردنیان لە بزووتنەوەی ئازادی لەنێو تێکۆشانێکی بێ وچاندا بوونە، لەدژی هێرشی فاشیستان هەمیشە بەرخۆدانیان کردووە، هەریەکێکیان لەئاستی گەریلایەکی پسپۆڕ پێشکەوتبوون،  لەدژی ئەو داگیرکەرییەی کە لەهەرێمی هەفتانین دەستی پێکردبوو بەرخۆدانییەکی گەورەیان کرد، گیانی خۆیان کردە قەڵغان، هاوڕێیانمان، عەقید، ئامارا، کەندال و زاگرۆس بۆئێمە بوون بە نموونە.

سەرەخۆشی بۆ بنەماڵەی شەهیدان و تەواوی هاوڕێیانمان و هەموو گەل و وڵاتپارێزان، ئەو میراسەی تێكۆشانیان کە بۆئێمە جێهێشتووە، بەسەرکەوتن واتادار دەکەین''.

 

ب.ش