
هەپەگە، ڕاگەیەندراوێکی لەبارەی بۆردومانی هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا بڵاوکردەوە
هەپەگە، ڕاگەیەندراوێکی لەبارەی بۆردومانی فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە زاپ و هەفتانین و گارە بڵاوکردەوە.
ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل - هەپەگە، لەسەر بۆردوومانی فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: فڕۆکە جەنگییەکان ڕۆژی ١٤ی ئەم مانگە کاتژمێر ٠١:٠٠ی دوانیوەڕۆ گوندی ڕەنجبەرئاغا لە ناوچەی زاپ و کاتژمێر ٠٥:٠٠ی ئێوارەش مەیدانەکانی سدا و چەمچۆ-یان بۆردوومان کردووە.
هەروەها هاتووە: ١٥ی ئەم مانگە کاتژمێر ١٢:٠٠ی نیوەڕۆ، مەیدانی تەپە دووپشک لە هەفتانین بۆردوومان کراوە.
لە بەردەوامیدا هاتووە: فڕۆکە جەنگییەکان ڕۆژی ١٦ی ئەم مانگە کاتژمێر ١٢:٣٠ی نیوەڕۆ دەوروبەری شارەدێی چەمانکێ لە گارێ-یان بۆردوومان کردووە.
لە کۆتاییشدا هاتووە: "لە بۆردوومانەکاندا جگە لەوەی زیان بەر ماڵ و موڵکی خەڵک کەوتووە، دوو هەڤاڵمان شەهید بوون کە دواتر ناسنامەکەیان بۆ ڕای گشتی ئاشکرا دەکرێت".
ک.س