هەڵەبجە، گەنجێکی تەمەن ٢٦ ساڵ لەناوماڵی خۆیان خۆی خنکاند

گەنجێکی تەمەن ٢٦ ساڵی دانیشتووی هەڵەبجە لەناوماڵی خۆیان خۆی خنکاند.


بەرەبەیانی ئەمڕۆ گەنجێکی تەمەن ٢٦ ساڵی دانیشتووی پارێزگای هەڵەبجە لە ناو ماڵەکەی خۆیان لە گەڕەکی شێخ ئیسماعیل خۆی خنکاند.

لەوبارەیەوە ڕائید بەرزان عوسمان محەمەد، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەڵەبجە، ڕایگەیاند، گەنجەکە پیشەی کاسبە و کاتژمێر ٣ی بەرەبەیانی ئەمڕۆ کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە، وتیشی: تەرمەکەی ڕەوانەی پزیشکی دادی کراوە و لە بنکەی پولیسی هەڵەبجەش پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ ڕووداوەکە و هۆکاری خۆخنکاندنەکەی کراوەتەوە.

ک.س