١١٤ هاوڵاتی ئاوارە لە تورکیاوە گەڕێندرانەوە بۆ عێراق

١١٤ هاوڵاتی عێراقیی، کە ئاوارەی کامپەکانی تورکیا بووبوون، لەلایەن وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانەوە گەڕێندراوە بۆ ناوچەکانی خۆیان.


ئەمڕۆ جوان مه‌حمود به‌رپرسی به‌شی پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان له‌ وه‌زاره‌تی كۆچ و كۆچبه‌رانی عیراق، ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە سەبارەت بە گەڕاندنەوەی ئاوارەکان.

بەگوێرەی بەیاننامەکە، هه‌وڵه‌كان بۆ گێڕانه‌وه‌ی هاوڵاتییانی ئاواره‌ له‌ وڵاتانی دراوسێی عێراق به‌رده‌وامیی هه‌یه و ١١٤ هاوڵاتی ئاواره‌ی دیکەی عێراقی كه‌ به‌هۆی شه‌ڕو توندوتیژییه‌كانه‌وه‌ ئاواره‌ی توركیا بوون و له‌كا‌مپه‌كانی ئه‌و وڵاته‌ ده‌ژیان له‌ رێگه‌ی خاڵی سنووری ئیبراهیم خه‌لیله‌وه‌ گه‌ڕێنراونه‌ته‌وه‌ وڵات و وه‌زاره‌تی كۆچ و كۆچبه‌ران به‌ هه‌ماهه‌نگیی ده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌كانی تر، هه‌وڵی گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئه‌و ئاوارانه‌ی داوه‌ بۆ سه‌ر ماڵ و حاڵی خۆیان.  

ئاماژە بۆ ئەوەش کراوە،. کە وه‌زاره‌تی كۆچ و كۆچبه‌ران به‌رده‌وامه‌ له‌ به‌رنامه‌كه‌ی بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئارەزوومەندانەی هاوڵاتییانی ئاواره‌ی عیراق له‌ وڵاتانی دراوسێی بۆ ناو عیراق، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش هه‌موو تێچوویه‌كی گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئاواره‌كانی گرتووه‌ته‌ ئه‌ستۆ له‌گه‌ڵ دابینكردنی خۆراك و كه‌لوپه‌لی پێویست بۆیان.

ش.ف