٢٣ سەربازی تورک لە سیدەکان کوژران.. نوێکرایەوە

لە سنوری سیدەکان سەربە پارێزگای هەولێر ٢٣ سەربازی سوپای تورک کوژران، هەروەها لە ئاگری-ش سەربازێکی دیکە کوژرا.


کەمێک پێش ئێستا ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل-هەپەگە کوژرانی ٢٣ سەربازی سوپای تورکی لە سنوری سیدەکان ڕاگەیاند، هەروەها کوژرانێکی سەربازێکی دیکەی لە ئاگری لە باکوری کوردستان ڕاگەیاند.

ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل-هەپەگە ڕایگەیاند: دوێنێ گەریلاکانیان لە ناوچەکانی لێلیکان و کەڤۆرتێ و عەلی درێژ لە سنوری سیدەکان لە پارێزگای هەولێر لە باشوری کوردستان، لە دژی سوپای تورک چالاکییان ئەنجامدا.

بە پێی لێدوانی هەپەگە، لە چالاکییەکاندا ٢٣ سەربازی سوپای تورک کوژران، کە یەکێکیان فەرماندارە و ١٠ سەربازی دیکەش بریندار بوون.

هەپەگە باسی لەوەش کردووە: لە چالاکییەکاندا پێنج گەریلا شەهید بوون و لە چەند ڕۆژی داهاتوودا ناسنامەکانیان ئاشکرا دەکەن.

هەر لە لێدوانەکەدا هەپەگە ڕایگەیاندوە: لە سنوری لە ئاگری-ش لە باکوری کوردستان بە قەناس سەربازێکی دیکەی سوپای تورک کوژراوە.
 

 

ک.ک