پشووەکانی جەژن دیاریی کران

جوتیار عادل وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە ڕاگەیەندراوێکدا پشووەکانی جەژنی ڕاگەیاند.


دەربارەی پشووەکانی جەژنی ڕەمەزان، ئەمڕۆ وتەبێژی حکومەتی هەرێم ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بە بۆنەی جه‌ژنی پیرۆزی رەمه‌زانه‌وە، پشووه‌كانی جه‌ژن رادەگەینێت کە له‌ رۆژی یه‌كه‌شه‌ممه‌وه‌ ٢٤-٥-٢٠٢٠ ده‌ستپێده‌كات و تا رۆژی پێنجشه‌ممه ٢٨-٥-٢٠٢٠ به‌رده‌وام‌ ده‌بێت.

ڕاشیەگەیاندووە:"هاتنی جه‌ژنی پیرۆزی ره‌مه‌زان له‌ هاوڵاتییانی كوردستان پیرۆز بێت و هیوادارین له‌ رۆژانی جه‌ژندا، له‌ پێناو ته‌ندروستی هه‌موومان، پابه‌ندی رێنماییه‌كانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا بین".

س.ح