پیاوێکی تەمەن ٦٤ساڵ کۆتایی بە ژیانی هێنا

لە شاری سلێمانی پیاوێکی تەمەن ٦٤ ساڵە بە وایەری کارەبا خنکا و پۆلیس-یش دەڵێت: خۆی خنکاندووە.


بەگوێرەی لێدوانی سەرکەوت ئەحمەد، وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی، بۆ ڕۆژنیوز، شەوی ڕابردوو لە گەڕەکی سەرکارێز لە شاری سلێمانی پیاوێکی تەمەن ٦٤ ساڵ بە وایەری کارەبا  خۆی خنکاندووە.

قوربانییەکە پیشەی کاسب بووە، بە وتەی پۆلیسی سلێمانی کە لە خێزانەکەی وەریانگرتووە، دەوترێت کە چەند ڕۆژێکە باری دەروونی باش نەبووە، بۆیە لە ئەنجامدا شەوی ڕابردوو بە وایەری کارەبا خۆی خنکاندووە.

پۆلیسی سلێمانی بەردەوامە لە لێکۆڵینەوە و لەچۆنیەتی ڕوودانی ڕووداوەکە.

ش.ف