پیاوێک هاوسەرەکەی خۆی و پیاوێکی کوشت

لە سنووری پارێزگای دهۆک، لە کێشەیەکی کۆمەڵایەتییدا پیاوێک هاوسەرەکەی خۆی و پیاوێکی دیکەی کوشت.


پۆلیسی دهۆک ڕایگەیاند، ئەمڕۆ لە گوندی مەغارەی سەر بە شارەدێی قەسرۆک لە  شارۆچکەی شێخان ی سنوری پارێزگایی دهۆک، لەسەر کێشەیەکی کۆمەڵایەتی، پیاوێکی ٥٠ ساڵ هاوسەرەکەی خۆی و پیاوێکی دیکەی کوشتووە.

لەسەر ڕووداوەکە، هێمن سلێمان وتەبێژی پۆلیسی دهۆک لە ڕاگەیندراوێکدا رایگەیاند: پیاوێک هاوسەرەکەی خۆی کوشتووە، پاشان چووە لەهەمان گوند پیاوێکی کوشتووە.

بە وتەی وتەبێژی پۆلیسی دهۆک، کێشەکە کۆمەڵایەتی بووە و پۆلیس گەشتووەتە شوێنی ڕووداوەکە و پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ ڕووداوەکە کراوەتەوە، فەرمانی دەستگیرکردن بۆ بکوژ دەرچووە.

س.ح