پیرەمێردێک مووچەی خانەنشینییەکەی پێشکەشی ڕۆژئاوا کرد

پیرەمێردێک، دوای وەرگرتنی مووچەی خانەنەشینیی، ڕووی لە کەمپەینی هاواری نیشتیمان کرد و بۆ گەیاندنی هاوکاریی بە خەڵکی دەربەدەربووی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا.


کەمپەینی هاواری نیشتیمان لە شاری هەولێر بۆ کۆکردنەوەی هاوکاریی بۆ خەڵکی دەردەبەر و قوربانیی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر، بەردەوامە و ئەمڕۆ حاجی حەیدەر، پیاوێکی بەتەمەنی هەولێر دوای وەرگرتنی مووچی خانەنشینیی خۆی گەیاندە کەمپەینەکە.

حاجی حەیدەر، بە ئاسودەییەکی زۆرەوە مووچەکەی خۆی ڕادەستی بەڕێوەبەرانی کەمپەینەکە کرد بۆ ئەوەی ئەویش بێبەش نەبێت لە پێشکەشکردنی هاوکاریی بۆ گەلی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا.

ش.ف