پێشمەرگەیەک کۆتایی بەژیانی خۆی هێنا

پێشمەرگەیەک لە ماڵەکەی خۆیدا لە شارۆچکەی سۆران کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.


ئەمڕۆ، لە شارۆچکەی سۆرانی سەر بە پارێزگای هەولێر، پێشمەرگەیەک کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

سەعدوون هاودیانی، وتەبێژی پۆلیسی سۆران بە ڕۆژنیوزی ڕاگەیاند: پێشمەرگەکە لە ماڵەکەی خۆیدا بە چەکی خۆی فیشەکێکی بەخۆیەوە ناوە و سەرئەنجام گیانی لەدەستداوە.

ئەو پێشمەرگەیە ناوی (ا،ف،ب) بووە و لەدایکبووی ١٩٨٢ بووە و دانیشتووی شارۆچکەی سۆران بووە.

تەرمی پێشمەرگەکە ڕەوانەی پزیشکی دادوەریی سۆران کراوە و پەڕاوی لێکۆڵینەوەش بۆ ڕووداوەکە کراوەتەوە.

بەپێی ئامارێک، کە ڕۆژنیوز ڕۆژانە لەگەڵ ڕووداوەکان لای خۆی تۆماریکردووە، لە سەرەتای ئەمساڵەوە هەتا ئەمڕۆ، ٢١٣ کەس لە هەردوو ڕەگەز لە باشوری کوردستان کوژراون یان خۆیان کوشتووە، ئەمە بێجگە لەو کوشتنانەی، کە بەهۆی کردەوەی تیرۆریستییەوە ڕوودەدەن و ئەوانەی کە بە ڕۆژنیوز نەگەیشتوون.

ب.ل