پەرلەمانی عێراق یارییە ئەلیکترۆنییەکانی قەدەغە کرد

ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بڕیاری قەدەغەکردنی ئەو یارییە ئەلیکترۆنیانەی پەسەند کرد، کە توندوتیژی بڵاودەکەنەوە.


ئێوارەی ئەمڕۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بڕیاری قەدەغەکردنی یارییە ئەلیکترۆنییەکانی پەسەند کرد.

بڕیارەکەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە کۆی دەنگی پەرلەمانتارانی ئامادە بوو پەسەند کراوە.

بەشێکی زۆری هاوڵاتیانی عێراق و بە تایبەتی گەنجان سەرقاڵی یارییە ئەلیکترۆنییەکانن، کە زیاتر لە یارییەکاندا شەڕ و کوشتن هەیە بە تایبەتی یاری پەبجی، ئەوەش جۆرێک لە توندوتیژی بڵاودەکاتەوە.

تا ئێستاش بەهۆی لاساییکردنەوەی ئەو جۆرە یارییانەوە لە ژیانی ڕاستەقینەدا لە لایەن گەنجان و مێردمنداڵانەوە، چەندین ڕووداوی کوشتن و توندوتیژیی ڕوویداوە.


ک.ک