
پەیامی كه‌جه‌كه بۆ ڕۆژووی موحه‌ڕه‌م و یادی عاشوورا
كۆمیته‌ی گه‌لان و باوه‌ڕییه‌كانی كه‌جه‌كه به‌بۆنه‌ی ڕۆژووی موحه‌ڕه‌م و یادی عاشورا، پەیامێکی بڵاوکردەوە و تیایدا وتوویەتی: پێویسته باش بزانرێت كه حسێنی ئه‌مڕۆ، گه‌شكردنی تێكۆشانی دیموكراتییه له دژی نكۆڵی، كۆمه‌ڵكوژی و فاشیزم.
ئەمڕۆ، كۆمیته‌ی گه‌لان و باوه‌ڕییه‌كانی کۆما جڤاکێن کوردستان-كه‌جه‌كه، به‌بۆنه‌ی ڕۆژووی موحه‌ڕه‌م و یادی عاشورا-وە په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه.
لە پەیامەکەدا هاتووە: عه‌له‌وی و شیعه‌ی موسوڵمان له‌م ساڵه‌شدا له‌ژێر زوڵم و چه‌وساندنه‌وه‌دا یادی ڕۆژی موحه‌ره‌م و تێكۆشانی حه‌زره‌تی حسێنیان كرده‌وه، كه له‌پێناو ماف و دادپه‌روه‌ریدا بوو، به تێكۆشانی مرۆڤایه‌تیانه دژی كه‌سانی بێ ویژدانی ده‌وڵه‌ت، سڵاوكردنه له‌و به‌رخۆدانه‌ی كه به‌زیندوویی ده‌هێڵدرێته‌وه، با گیانی ئه‌و كه‌سانه شاد بێ كه له‌م به‌رخۆدانه‌دا شه‌هیدبوون.
هەروەها هاتووە: حه‌زره‌تی حسێن له باوه‌ڕی عه‌له‌وییه‌تیدا هێڵ و ناسنامه‌یه‌كه، عه‌له‌وی هه‌موو مانگێكی موحه‌ره‌م به‌ڕۆژوو ده‌بن و خزمه‌ت ده‌كه‌ن، به بڵاوكردنه‌وه‌ی عاشورا كه ئه‌م هێڵه ده‌پارێزن، له هه‌موو كاتێك زیاتر ئه‌مڕۆ پێویسته، به‌رخۆدانی كه‌ربه‌لا، هه‌ڵوێستی حه‌زره‌تی حسێن زیاتر له ئه‌مڕۆدا بانگه‌وازی عه‌له‌وییه ده‌رباره‌ی بوونی حسێنی، به‌بۆنه‌ی ئه‌م ڕۆژانه كه مه‌عنه‌ویه‌تیان به‌هێزه، بانگ لە هه‌موو عه‌له‌وییه‌كان ده‌كه‌ین كه پێداچوونه به‌خۆیاندا بكه‌ن.
لە بەشێکی دیکەی پەیامکەدا، کەجەکە دەڵێت: یهزیدهكانی ئه‌مڕۆ دیارن، ئه‌مانه ئه‌مڕۆ ده‌یانه‌وێت كۆمه‌ڵگه به درۆ هه‌ڵخه‌ڵه‌تێنن و به زۆرداری مرۆڤه‌كان بترسێنن، ئه‌م یهزیدانه به‌هاكانی مرۆڤایه‌تی ده‌خه‌نه ژێر پێیان، له هه‌موو باوهڕییهكدا وه‌ستانه‌وه له دژی زوڵم ئه‌ركێكی به‌هاداره، له عهلهوییهتیشدا تێكۆشان له دژی زوڵم شه‌رته، عه‌له‌وییه‌كانیش پێویسته ئه‌م شه‌رته به جه‌ساره‌تی حوسێن جێبه‌جێ بكه‌ن، به‌بۆنه‌ی به‌رخۆدانی كه‌ربه‌لا ئێمه ده‌مانه‌وێت ده‌ستنیشانی بكه‌ین كه حوسێنی ئه‌مڕۆ گه‌شكردنی تێكۆشانه له دژی نكۆڵی، كۆمه‌ڵكوژی و فاشیزم، هیچ گومانی تێدا نییه له ڕۆژی ئه‌مڕۆماندا واتای ڕۆژی عاشوورا و ڕۆژووی موحه‌ره‌م ئه‌مه‌یه.
کەجەکە بانگی لە هه‌موو خۆشه‌ویستانی حسێن کردووە، كه له‌پێناو حه‌زره‌تی حسێن و هه‌موو شه‌هیدان له دژی زوڵم تێبكۆشن، ده‌ستنیشانی ده‌كات: تێكۆشانی ئازادیی كوردستان كه بزووتنه‌وه‌یه‌كی هاوچه‌رخی حسێنییه و داوا له هه‌موو كه‌س ده‌كه‌ین، له‌ناو ڕیزه‌كانی تێكۆشانی ئازادی و دیموكراتیدا جێگه‌ی خۆیان بگرن.
ب.ل