ڕۆژی دوو شەممە ڕەمەزانە

لیژنەی باڵای بینینی مانگ لە وەزارەتی ئەوقافی حکومەتی هەرێم ڕایگەیاند: ڕۆژی دوو شەممە یەکەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزانە، هەروەها وەقفی سونەی عێراق و سعودیەش دوو شەممیان کردوە بە یەکەم ڕۆژی ڕەمەزان.


کەمێک پێش ئێستا لیژنەی باڵای بینینی مانگ لە وەزارەتی ئەوقافی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بارەی ڕەمەزانەوە ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.

لیژنەی باڵای بینینی مانگ ڕایگەیاند: سبەی یەکشەممە تەواوکاری مانگی شەعبانە و ڕۆژی دووشەممە ٦-٥-٢٠١٩ یەکەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزانە.

ئەوەش لە کاتێکدایە کە هەر ئەمڕۆ وەقفى سوننەى عێراق ڕۆژى دووشەممەی کرد بە یەکەم ڕۆژى مانگى ڕەمەزان.

وڵاتی سعودیەش ڕایگەیاندووە، ڕۆژی دوو شەممە یەکەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزانە.

 

ک.ک