ژماره‌یه‌کی نوێ بۆ سکاڵای دایک و باوکان ته‌رخان ده‌کرێت

لیژنه‌ هاوبه‌شه‌کانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی، ژماره‌یه‌کی تایبه‌ت بڵاوده‌کاته‌وه،‌ که‌ تایبه‌ته‌ به‌ سکاڵای دایکان و باوکان به ‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ری کێشه‌ی منداڵه‌کانیان له‌ دایه‌نگه‌کاندا.


ئێوارەی ئەمڕۆ لیژنه‌ هاوبه‌شه‌کانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی، ژمارەیەکی نوێی بڵاوکردەوە، کە تەرخانکراوە بۆ سکاڵای دایک و باوکان لەسەر ئەو دایەنگە و باخچانەی منداڵەکانیانی تێدا پەروەردە دەکرێن.

شاتوو حسێن، سه‌رۆکی لیژنه‌ی دایه‌نگه‌ و باخچه‌ی منداڵانی سه‌ربه ‌لیژنه‌ هاوبه‌شه‌کانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی ڕایگه‌یاند: به ‌مه‌به‌ستی زوو به‌ده‌مه‌وه‌چوون له ‌کاتی هه‌بوونی کێشه‌ یاخود سکاڵا له‌سه‌ر دایه‌نگه‌ و باخچه‌کانی منداڵ، دایکان و باوکان ده‌توانن په‌یوه‌ندی به‌ ژماره‌ (07700451212) بکه‌ن.

وتیشی: ته‌رخانکردنی ئه‌م ژمارەیە‌ بۆ ئه‌وه‌یه‌ لیژنه‌ی دایه‌نگه‌ و باخچه‌ی منداڵ، به ‌شێوه‌یه‌کی خێراتر به ‌ده‌م دایکان و باوکانه‌وه‌ بچن، که‌ به‌رده‌وام ژماره‌که‌‌ کراوه‌یه‌وه.

پێشتریش لیژنه‌ هاوبه‌شه‌کانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی ژماره‌ (07708677777) بۆ سکاڵای هاوڵاتیان ته‌رخانکردوه‌، بۆ ئەوەی لە کاتی بینینی هەر سەرپێچییەکدا هاوڵاتیان سکاڵاکانیان بگەیەنن.


ک.ک