ژنێک دوای کوشتنی دوو منداڵەکەی کۆتایی بەژیانیی خۆی هێنا

لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەهۆی نەبوونی و هەژارییەوە دوای ئەوەی دوو منداڵی خۆی دەکوژێت، کۆتایی بەژیانی خۆی هێنا.


بەپێی هەواڵێکی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، کە ئەمڕۆ بڵاوی کردووەتەوە، ڕۆژی یەکشەممەی ڕابردوو ژنێک بە ناوی 'زارا ڕەحمەتی' خەڵکی گوندی چغاجانعەلی سەر بە کرماشانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، دوای ئەوەی دوو منداڵی خۆی دەکوژێت، کۆتایی بە ژیانی خۆیشی هێناوە.

بە پێی هەواڵەکە، ئەو ژنە سەرەتا دوومنداڵەکەی بەناوەکانی عەلیڕەزا کە تەمەنی ٦ ساڵە و ئەمیرعەباس کە تەمەنی ٣ ساڵە کوشتووە، پاشان کۆتایی بەژیانی خۆی هێناوە، دەوترێت بەهۆی نەبوونی وهەژاری و کێشەی دیکەوە کە ڕوون نییە چین، دەستی داوەتە خۆکوژیی.

س.ح