کارمەندێکی ئاسایش لەلایەن براکەیەوە کوژرا

لە سنووری پارێزگای کەرکوک، بەهۆی کێشەی زەوییەوە، دوو برا دەبێت بەشەڕەیان و برایەکیان دەکوژن.


ئەمڕۆ لە گوندی قەڵاتی سەر بەکۆمەڵگای خاڵخاڵان  لە سنووری شارەدێی شوان ـ ی سەر بە پارێزگای کەرکوک، کارمەندێکی ئاسایش بەناوی مەریوان ابراهیم لەلایەن برایەکەوە کوژرا.

بەپێی ئەو زانیارییانەی، بەڕێوەبەرێتی پۆلیسی کۆیە بە ڕۆژنیوزی داوە، دوو برا بووە  بەشەڕیان لەسەر کێشەی زەوی، ئەم برایە کەوتووەتە نێوانیان لەیەکیان جیابکاتەوە و شەڕ نەکەن، برایەکیان دەستڕێژی گولـلەی کردووە و ئەو بەرکەوتووە گیانی لە دەستداوە.

هەروەها هاوکار عەلی وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی کۆیە بە ڕۆژنیوزی وت، "تەرمی کوژراوەکە شەش فیشەکی پێوەبووە".

س.ح