کفری، کرێکارێک لە کاتی کارکردندا گیانی لەدەستدا

لە شارۆچکەی کفری سەر بە ئیدارەی گەرمیان، کرێکارێک لە کاتی کارکردندا بەهۆی تەزووی کارەباوە گیانی لەدەستدا.


کرێکارێک بەناوی موراد سابیرو لە دایکبووی ساڵی ١٩٩١ـە، بەیانی ئەمڕۆ لە شارۆچکەی کفری سەر بە ئیدارەی گەرمیان، لە کاتی سەقف تێکردندا تەزووی کارەبا گرتوویەتی و دەستبەجێ گیانی لەدەست داوە.

هێمن محەمەد، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی شەهید خالید گەرمیان لە شارۆچکەی کفری، بە ڕۆژنیوز ڕایگەیاند تەرمی کرێکارەکە هاتووەتە نەخۆشخانەکەی ئەوان و دواتر ڕەوانەی پزیشکی دادوەری کەلار کراوە بۆ پشکنین.

 

موراد سابیر

ش.ف