کچێکی تەمەن ١٦ ساڵ خۆی خنکاند

کچێکی تەمەن ١٦ ساڵە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە پەت خۆی خنکاند.


دوێنێ لە شاری شنۆی سەر بە پارێزگای ئورمییە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، کچێک بە ناوی (شیوا شەعبان) کۆتایی بە ژیانی خۆیهێنا، ماڵپەڕی کۆڵبەرنیوز، هەواڵەکەی بڵاوکردوەتەوە و تائێستا هۆکاری خۆ خنکاندنەکەی ئاشکرا نەبووە.

بەپێی تێڕوانینی کۆمەڵناسان خۆکوشتنی گەنجانی خوار تەمەن ١٨ ساڵ، یەکێکە لە گوزارشتەکانی خراپی هەر کۆمەڵگایەک، لە ڕۆژهەڵاتی کوردستانیش بەهۆی خراپی دۆخی سیاسی و دارایی تادێت ئەو ڕووداوانە پەرە دەستێنێت بەبێ ئەوەی ڕژێمی ئێران ئاوڕێکی جدی لە کۆمەڵگا بداتەوە.

ک.س