کچێکی ١٠ ڕۆژە دۆزرایەوە

لە سۆران منداڵێكی تازە لە دایكبوو دۆزرایەوە، كە تەمەنی ١٠ ڕۆژە و لە ئێستادا لە ژێر چاودێری پزیشكی دایە.


بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە شارۆچكەی سۆرانی سەر بە پارێزگای هەولێر، لەلایەن پۆلیسی سۆرانەوە منداڵێكی تەمەن ١٠ ڕۆژ دۆزرایەوە و بەمەبەستی چاودێری تەندروستی ڕەوانەی نەخۆشخانەی لەدایكبوونی سۆران كرا.

دەربارەی ڕووداوەکە، ڕائید سەعدوون نەبی وتەبێژی پۆلیسی سۆران بە ڕۆژنیوزی وت، لە نزیك گومرگی سەوزە و میوەی سۆران منداڵەكەیان، دۆزیەوەتەوە، دواتر گەیاندراوەتە نەخۆشخانە و تەندروستی جێگیرە، ئاماژەی بەوەشکرد، "منداڵەكە لە ڕەگەزی مێیە و لە ئێستادا لە ژێر چاودێری پزیشكی دایە و دۆسیەی تایبەتی بۆکراوەتەوە، تا ئێستاش كەس خاوەنداریەتی لە منداڵەكە نەكردووە".

لە سنووری سۆران، ئەمە دووەمین حاڵەتی فڕێدانی منداڵە لە ماوەی یەک مانگی ڕابردوودا، کە حاڵەتی یەکەم هاوڵاتییەک بەپێی یاساکان ئامادەیی دەربڕیوە منداڵەکەی پێشوو بگرێتە خۆی.

س.ح